پڕۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرا

لڤین:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە”ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا چەن پڕۆژە یاسایک پەسەند کران”.

تێیدا هاتووە ”لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ڕەشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ، لە لایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە ڕووبەڕووبوونەوە و بنبڕکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی کردەوە کە بەشێکی گرنگیی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە”.

ئاماژەبەوەیشدراوە ” ئینجا وەزیری پلاندانان دارا ڕەشید ، ڕاپۆرتێکی لە بارەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجە کرد تاووتوێ کرد کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو ، پڕۆژەکە بچێتە قۆناغی پەسەندکردن لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراەکەدا هاتووە”لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئەنجومەنی وەزیران  پڕۆژە یاسای ( کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ) پەسەند کرد”.

لە کۆتاییدا هاتووە”ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ڕاپۆرتێکی لە سەر ڕەوشی پێکهاتەکان و چالاکییەکانی وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان خستەڕوو”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button