سعودیە تاوتوێی چەند ئەگەرێک بۆ ئەنجامدانی حەجی ئەمساڵ دەکات

لڤین:

ساڵی رابردوو به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ حكومه‌تی سعودیه‌ رێگه‌ی نه‌دا هاوڵاتیانی بیانی به‌شداری له‌ مه‌راسیمی حه‌جدا بكه‌ن و ته‌نها رێگه‌ی به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌ هاوڵاتیانی سعودی دا كه‌ به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی خۆپارێزی به‌شداری له‌و مه‌راسیمه‌دا بكه‌ن.

ئەم ساڵ بەهۆی نزیک بوونەوەی وادەی دەست پێکردنی حەج، وڵاتی سعودیە تاوتوێی چەند ئەگەرێک دەکات بۆ ئەنجامدانی حەجی ئەمساڵ.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز”یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كان كه‌ حكومه‌تی سعودیه‌ تاوتوێی ده‌كات، بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ هاوشێوه‌ی ساڵی پار ته‌نها رێگه‌ به‌ هاوڵاتیانی سعودی بدرێت فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن”.

ئاژانسەە ڕایگەیاندووە”ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ دانانی مه‌رجی ته‌مه‌ن و وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداری له‌ حه‌جی ئه‌مساڵدا بكه‌ن”.

لە کۆتایدا ئاژانسە ئاشکرای کردووە”تائێستا ئه‌وانه‌ نه‌بوونه‌ بڕیاره‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوودا یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button