بارزانی و شاندێکی باڵای ئەمریکا کۆبوونەوە

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ( چوارشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢١ ) بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە”مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا كە پێكهاتووە لە برێت مەگێرك یاریدەدەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا و ڕێكخەری كاروباری ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆشكی سپی و دێریك شۆلێ گەورە ڕاوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و دانا سترۆل جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند ڕاوێژكاری تری ئیدارەی ئەمەریكی کردووە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”شاندە باڵاكەی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە كە ئیدارەی تازەی ئەمەریكا زۆر بە باشی ئاگاداری ڕەوش و گرفتەكانی عێراق و ناوچەكەیە”.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە” بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و، سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كراوون”.

لە کۆتایدا هاتووە”داعش و هەڕەشەی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و پەیوەست بە هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش، سەرۆك بارزانی ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە هەڕەشەی تیرۆر و داعش لە عێراق و ناوچەكەدا هەر ماوە، چونكە ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی دەركەوتن و بەهێزبوونی داعش هێشتا چارەسەر نەكراون”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button