گۆگڵ و فەیسبووک و تویتەر سزای توندی ماددی دەدرێن

لڤین:

سەرچاوەیەک لە دادگای مۆسکۆ ڕایگەیاند بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی بڵاوکردنەوە لە لایەن گووگڵ و فەیسبووک و تویتەر و ڕەتکردنەوەی سڕینەوەی زانیاری قەدەغەکراو ئەگەری سزای توندی ئەو سێ تۆڕە هەیە.

بەپێی میدیاکانی ڕوسیا، دەکرێت غەرامەی گوگڵ و فەیسبووک بە 20 ملیۆن ڕوبڵی رووسی بکرێت کە دەکاتە ( نزیکەی 267600 دۆلار) و تویتەر غەرامەی 24 ملیۆن ڕۆبڵ بکرێت کە دەکاتە ( نزیکەی 321 هەزارو 240 دۆلار ) بەهۆی ڕەتکردنەوەی سڕینەوەی زانیارییە قەدەغەکراوەکان .

ئاژانسی سپۆتینیگی رووسی لە زاری سەرچاوەکەوە بڵاویکردەوە ” دادگا لە ماددەی 13.41ی یاسای کارگێڕی ڕووسیا (ڕەتکردنەوەی سڕینەوەی زانیاری قەدەغەکراو بەپێی یاسادانانی ڕوسی) دۆسیەی دژی گوگڵ، فەیسبووک و تویتەر کردووەتەوە”

لە سەرەتای مانگی نیساندا دادگای ژمارە 422 ی مۆسکۆ بڕی 8.9 ملیۆن ڕوبڵی کە دەیکردە ( 119,082 $ ) سزای بەسەر تویتەردا سەپاند لەژێر سێ دۆسیەی ئیداری دا کە لەلایەن دەسەڵاتی پاراستنی بەکاربەری ڕوسیاوە پێشکەش کرابوو بەهۆی ڕەتکردنەوەی سڕینەوەی ئەو بڵاوکراوانەی داوا لە کەمینەکان دەکەن بەشداری خۆپیشاندانی نایاسایی بکەن .

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button