شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌ نێوان ئاسایش و داواكارێكدا ڕوویدا

لڤین:

لە قەزای چەمچەماڵ ڕووبەڕوو بوونەوە و شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌ نێوان ئاسایش و داواكارێكدا ڕوویدا.

ڕووبەڕوو بوونەوەکە لە نزیک پردی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکان هێزەکانی ئاسایش ویستوویانە لە نزیک پردی شۆڕش لەقەزای چەمچەماڵ کەسێک کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە دەستگیر بکەن بەڵام کەسەکە رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بووەتەوە، بەڵام دواتر داواكراوه‌كه‌ دەستگیرکراوە و ڕووداوەکەش زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button