ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڵاوكرایه‌وه

لڤین:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبوه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان-یش ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو.
له به‌رده‌وامیی سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن فازڵ میرانی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ی سیاسی و دۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی، ڕۆڵی پارتی له كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی ناكۆكیی نێوان لایه‌ن سیاسییه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و پته‌وكردنی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوانیان، دروستكردنی میكانیزم و چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به هه‌مو بیروبۆچونه جیاوازه‌كانه‌وه تا پێكه‌وه به‌ره‌وڕوی ته‌حه‌دییه‌كانی ئێستا و داهاتوو ببنه‌وه، ئاماده‌كردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه، تاوتوێ كران.
هەر بەگوێرەی ڕاەیەندراوەکە نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له ڕۆڵی پارتی و پێگه‌ی گرنگ و به‌رپرسیارانه‌ی بۆ به‌دیهێنانی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئارامی و سه‌قامگیریی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كردوەته‌وه كه ده‌توانێت له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستپێشخه‌ر و كارابێت و ڕۆڵێكی ئه‌رێنیی به‌رپرسانه و نیشتمانی بگێڕێت.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لە بەرامبەردا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، وێڕای ستایشی و ده‌ستخۆشی، هه‌موو پشتگیرییه‌كی خۆی بۆ ئه‌رك و ده‌ستپێشخه‌ریی نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدانیان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی لایه‌ن و پێكهاته كوردستانییه‌كاندا دووپات كرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست، هاوبه‌شی و به‌شداریی كارای پارتیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی پارتی له قه‌ڵه‌مدا.