لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان گردبوونەوە

لڤین:
بەهۆی گرفتی ئاوەوە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی گردبوونەوە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن.
ئەمڕۆ بەشێك لە هاوڵاتیانی چەند گەڕەكێكی ناوشاری سلێمانی، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر چارەسەر نەکردنی کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکەکەیان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبونەوە و بۆ ماوەیەک دەرگای بەردەم بینای پارێزگایان داخست.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوای چارەسەركردنی كێشەی كەمی ئاوییان لە پارێزگارو بەرپرسانی شارەكە کرد.