فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریایان کرد

لڤین:
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریایان بۆردومانکرد و لە ئەنجامی بۆردومانەکەشدا چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.
لەبارەی بۆردومانەکەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا “سانا” بڵاویکردوە هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوریا، وه‌ڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلیان داوه‌ته‌وه كه کردویەتییە سەر ناوچه‌ی حه‌فه‌ی لازقیه و پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای پارێزگای حه‌ما.
ئاژانسەکە له بەرپرسێکی ئاگركوژێنه‌وه‌ی لازقیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاگرێكی فراوان به‌هۆی هێرشی موشه‌كی ئیسرائیله‌وه له كۆگایه‌كی پلاستیك له ده‌شتاییه‌كانی سنوری لازقیه كه‌وتوه‌ته‌وه، توانراوه كۆنتڕۆڵبکرێت.
شایه‌تحاڵه‌كانیش جەختیانکردوەتەوە کە له نزیك شاری لازقیه و ده‌ریای سور، ده‌نگی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه بیستراوه.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل، کەسێک کوژراوە و 6 كه‌سی دیكەش برینداربوون.