نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوەوە

لڤین:
جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوەوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت نزیکە لە 70 دۆلار.
‌بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی نەوت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 69 دۆلارو 52 سەنتە لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 66 دۆلارو 30 سەنتە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ بەرمیلێك نەوتی برێنت بە سەروو 67 دۆلار بوو، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی سەرو 64 دۆلار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button