داعش هێرشی كرده سەر کێڵگەیەکی نەوت لە كەركوك

لڤین:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر سنوور کێڵگەیەکی نەوت لە سنووری پارێزگای كەركوك و شەڕو پێكدادانی قورس ڕوویدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکەی داعش بۆسەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن-ی سنووری دووبز بووە و لەهێرشەكەدا پۆلیسێكی نەوت بە ناوی (شكور مەحمود تەها) كوژراوە و سێ پۆلیسی تریش برینداربوون و دوای پەلامارەکەش چەكدارانی داعش لەناوچەكە كشاونەتەوە.

چەکدارانی داعش لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی سنووری کەرکوک.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button