یاداشتێكی داواكاریی مامۆستایان پێشكەشی‌ وەزیری دارایی دەکرێت

لڤین:

ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ) شاندێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، سەردانی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی‌و ئابوری دەکەن و یاداشتێکی داواکاری پێشکەس دەکەن.

ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوە كردووه‌ كه‌ “سیستمی پەروەردە شایانی ئەوەیە زیاتر پەرەی پێبدرێت و مامۆستایان پێشەنگی كۆمەڵگەی ئێمەن، دەبێت بە لەبەر چاوگرتنی ئەو دۆخە داراییەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێ بكرێت.”

بە پێی لێدوانی ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانیی کوردستان، بۆ میدیاکان، ڕایگەیاندووە”داوایان لە وەزیری دارایی کردووە لێبرینی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران کۆتایی پێبهێنرێت و پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان (تەرفیع) جارێکی دیکە دەست پێبکاتەوە، لەگەڵ کۆمەڵێک داواکاری دیکە کە پەیوەندی بە مامۆستایانی گرێبەست، پارەی هاتوچۆی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و دەرماڵەی مامۆستایانی زانکۆوە هەیە”.

گەرمیانی ئاماژەی بەوەیشداوە کە” وەزیری دارایی بەڵێنی ئەوەی پێی داوین هەرکات یاسای بودجەی عێراق جێبەجێکرا و پشکی هەرێم لە بودجەکە ڕەوانەکرا ئەوا لێبڕینی موچە نامێنێت وسیستمی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانباران دەستبەجێ دەگەڕێننەوە دۆخی جارانی” .

جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانیی کوردستان، هۆشداری داوە کە ”هەرکات پشکی هەرێم لە بودجە ڕەوانە کراو وحکومەتی بەڵێنەکانی جێبەجێنەکرد ئەوا بەدڵنیاییەوە هەڵوێستی دیکەمان دەبێت وبەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button