هێڤیدار ئەحمەد:

زیاتر لە ١٩ ھەزار فەرمانبەر بە نایاسایی پلە و مووچەیان بەرزكراوەتەوە

لڤین:

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، نووسیویەتی”زیاتر لە ( ١٩ ) ھەزار فەرمانبەر بە نایاسایی پلە و مووچەیان بەرزكراوەتەوە”.

هەروەها ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان نووسیویەتی”لەڕاپۆرتی دووەمی چاكسازی وردبینی بۆ فایلی ٣٠٤ ھەزار و ١٢٩ فەرمانبەر كراوە، دەركەوتووە ١٩ ھەزار و ٤٢ كەس بە زیاد پلە و زیادە مووچەیان پێدراوە!، بڕیاردرا راست بكرێتەوە”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ٤١١ كەس مووچەی شەھیدیان بۆ بڕدراوەتەوە و ئەو مافەشیان نییە، ١٣٣ كەس بە تاقانەی جینۆساید دانراون و تاقانەی جینۆسایدیش نین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button