لە شاری هەولێر ٨ خواردنگە داخران

لڤین:

قائیم قامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە”لێژنەی پشکنين وچاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی (نەبەز عبدالحمید) قایمقامی هەولێر و سەرۆکی لێژنە، شەوی رابردوو ڕێکەوتی2021.5.3 پشکنین و بەدواداچوون بۆ (17)خواردنگە و چایخانە ئەنجامدرا، بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان(8)شوێن داخران، ئەم شوێنانەی سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران و ھۆشداریان پێدرا ،بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” جگە لە داخستنی شوێنەکان، سەرپێچیکاران سزای پێبژاردبیان بۆ دەکرێت ، ئەمەش بەپێ ی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button