مینحه‌ی مانگانه‌ی ( ٦٣٩ ) زیندانی سیاسی خه‌رج ده‌كرێت

لڤین:

به‌ پێی نووسراوێک کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە،  وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ( سێ شه‌ممه‌ ٤ی ئایاری ٢٠٢١ ) بە ژمارە ( ٨١ )ده‌ریکردووە، ڕایگەیاندووە” پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ١٩٦١ ) لە ڕێککەوتی ( ١٥ / ١٠ / ٢٠٢٠ ) پاش وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بە پێی یاسای ژمارە ( ٢ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٠ ) یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرەماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان – عیراق بریارماندا بە:

“بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانەی خانەنشینی وەجبەی یەکەم  بۆ (639) زیندانی کرا و ڕاگیراوی سیاسی”

دەقی بڕیارەکە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button