مەکگۆرگ گەڕایەوە عێراق و لەگەڵ کازمی کۆبوەوە

لڤین:

برێت ماكگۆرك گەڕایەوە عێراق و بەسەرۆکایەتی شاندێک لەگەڵ مستەفا کازمی كۆبووەوە.

دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، كە چەند ساڵێك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بوو بۆ شەڕی داعش، برێت مەكگۆرك گەڕایەوە عێراق و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مستەقا كازمی، سەرۆك وەزیران پێشوازی كردووە لە برێت مەكگۆرك و شاندێكی باڵای ئەمریكا.

لەڕآگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە كازمی و مەكگۆرك باسیان لە هەماهەنگی و هاوكاری یەكتری كردووە لە سەرجەم بوارەكان و جەختیان كردۆتەوە لەسەر چالاك كردنی بڕیارەكانی دیالۆگی ستراتیجی، هەروەها سەرۆك وەزیران و شاندە ئەمریكییەكە گفتوگۆیان كردووە لەسەر هەماهەنگی زیاتر لەبواری تەندروستی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ساڵی 2018دا و بەهۆی جیاوازی بۆچوونەكانیان سەبارەت بە هێرشیی توركیا بۆ سەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی مەكگۆرك لە پۆستەكەی، بەڵام لەگەڵ دەستبەكاربوونی جۆ بایدن، وەك سەرۆكی ئەمریكا دووبارە بڕیاریدا لە ئیدارەی نوێی ئەمریكادا پۆست بە ماكگۆرك بدات و وەك نوێنەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button