شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی هەرێم دەکات

لڤین:

سبەینێ ( چوار شەممە ٥ى ئایارى ٢٠٢١ )، شاندێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاندووە “شاندەکەی ئیدارەی جۆ بایدن لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە و بەرپرسانی کۆشکی سپی پێکدێن، سبەینێ سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان دەبێت.”

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتی “ئیدارەی نوێی بایدن لەکاتێکدا سەردانی ناوچەکە و عێراق دەکات لە چوار مانگی رابردوو زۆر گۆڕانکاری لە ناوچەکە هاتوونەتە کایەوە، بەتایبەت لە عێراق و ناوچەکە، بۆ تاوتوێکردنی ئەو گۆڕانکارییانە دێن، لەگەڵ گفتۆگۆکردن لەبارەی پەیماننامەی ستراتیژیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق، هەروەها پرسی هەڵبژاردن لەعێراق و چەند پرسێکی دیکە، هەرێمی کوردستانیش لەچەقی ئەو پرسانەدایە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە بڕیار وایە شاندەکە کە پێک هاتووە لە ( شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بە هاوەڵی دێریک شۆڵیت راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە و جۆی هید یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دانا سترۆڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست  )سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بکەن و پاشان ڕاپۆرتێکی هەمەلایەنە ئاڕاستەی ئیدارەی بایدن بکەن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button