سبەی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکات

لڤین:
بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چوار تەوەر بکات.
دوێنێ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، لەڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه سێ ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاساكانی پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسه‌كان)، پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان) ده‌كرێت، له‌ته‌وه‌ری دوه‌میشدا، بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌یوه‌ست به (وزه‌ی خۆر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان) ده‌خرێته‌ڕوو، هه‌روه‌ها له ته‌وه‌ری سێیه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای (وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) ده‌كرێت.
ئەمڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانتاران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (4) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (12)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌ممه 2021/5/5 زیادكراوه و تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (دادگای تاوانكاری تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).