نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە

لڤین:

نێچیرڤان بارزانی ئێستا لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە و دوای کۆبوونەوەشی لەگەڵ ڕێکخەری گشتی و بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند، پێویستە دوای هەڵبژاردنەکان هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەبێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، لەگەڵ عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا، ڕایگەیند “پێشتر لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەویەکمان لەگەڵ حزبەکان کرد و بڕیاماندا دواتر سەردانی حزبەکان بکەین”.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەشی بۆ سلێمانی وتی: “ئامانجی سەردانەکەم ئەوەیە لەگەڵ حزبەکان هەوڵی جدی بدەین تا ئەو کێشانەی لەناو هەرێم هەیە کەمی بکەینەوە”.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە کۆدەنگی دەستکەوتەکان زیاتر دەبێت و دەتوانن ئەوەی لە بەغدا بەدەستهێنراوە جێبەجێبکرێن، جەختیشیکردەوە کە پێویستە دوای هەڵبژاردن هەماهەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەبێت.

دوای ئەوەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گردی زەرگەتەی بەرەو دەباشان بەجێهێشت و لە ئێستادا لەگەڵ لاهورشێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدایە.

بڕیارە دوای کۆبوونەوەش لەگەڵ یەکێتی سەردانی حزبی سۆسیالست بکات و لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود کۆبێتەوە.

دوێنێش ێچیرڤان بارزانی، سەردانی‌ هەریەک لە سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی‌ دادگەری‌ کوردستانی كرد.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button