نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دیاری‌کرا

لڤین:
نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان دیاری‌کرا، نرخی ئەمپێرێک لەنێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دینار دەبێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
قائمقامیه‌تی سلێمانی، ئاشکرایکرد لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی به (38) سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریکرد.
كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
قائمقامیه‌تی سلێمانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.