نێچیرڤان بارزانی گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان

لڤین:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبە کۆدەبێتەوە.
کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەیشتە شاری سلێمانی و سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد،
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبێتەوە، دواتریش سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبەش کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە سەردانەدایە کە لە دوێنێوە لە هەولێر دەستیپێکردووە و سەردانی هەریەک لە سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری کوردستانی كرد.
سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ لای لایەنەکان پەیوەندی بە دروستکردنی یەکڕیزییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە لە 10ی 10ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.