بەریتانیا هێزەکانی دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لڤین:

بەریتانیا بەمەبەستی هاوکاری بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش بڕیاریداوە هێزەکانی خۆی بنێرێت بۆ عێراق و سوریا.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (Express Star) بەریتانیا پلانی ئەوەی هەیە (هێزی ئاسمانیی جەنگی) خۆی بنێرێت بۆ ئاسیا، کە فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکانی جۆری شەبەح لە خۆ دەگرێت، بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە چەکدارانی داعش لە سوریا و عێراق دەکات.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو هێزەی ڕەوانە دەکرێت، بریتیە لە فڕۆکەی شەبەح بە یاوەری 10 فڕۆکەی ئێف 35بی ئەمریکا، هێزەکانی سوپا  شەش کەشتی هێزی دەریایی شاهانە ، ژێردەریایییەک، 14 هەلیکۆپتەری دەریایی و دەریاوانی شاهانە، هەروەها هێزی سەربازی یوئێس ئێف لە ڕێگەی کەشتی فڕۆکە هەڵگری شاژن ئێلیزابێس کە تێچوەکەی 3ملیار جونیەی ئەستەرلینیە  ئاراستە دەکرێت .

مایک ویگستۆن فەرماندەی هێزی ئاسمانی بەریتانیا ڕایگەیاند ” هێزە نێردراوەکە هەڵدەستێت بە پشتگیری حکومەتی بەغدا و شەڕکردن لەگەڵ پاشماوەکانی داعش لە سوریا و عێراق ، ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button