لەڕووداوێکدا كرێكارێك له شوێنی کارەکەیدا گیانی لهدهستدا

لڤین:
لەڕووداوێکدا لە شاری سلێمانی كرێكارێكی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له شوێنی کارەکەیدا گیانی لهدهستدا.
شهوی رابردوو لە شاری سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە کارگەیەکی چەو و لم ئامێری کەسارە بەسەریدا کەوت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان كرێكارەکە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لە كارگەیەکی چەو و لم لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی كاری كردووە، شەوی ڕابردوو لە کاتی کاردا ئامێری كەسارە (ئامێری تایبەت بە کارگەکانی چەو و لم) بەسەریدا کەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.
دوای ڕووداوەکە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستیپێکردووە.