نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

لڤین:
بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا، ئەمڕۆ نرخی نەوت، لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزینی بەخۆوە دیوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت لە خوار 68 دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بە گوێرەی زانیاریی ماڵپەڕی “oilprice.com” لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 67 دۆلارو 43 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 64 دۆلارو 33 سەنتە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 67 دۆلارو 56 سەنت بوو، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە 64 دۆلارو 49 سەنت بوو.