ئەبوبەكر هەڵەدنی:

حزبەکانی کوردستان کاری پەرلەمانی بە(نۆرە گاگەل)و ئامرازی پاداشت دانەوە تێگەیشتوون!؟

لڤین:

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە”لەدونیادا پیادە(مومارەسە)ی سیاسەت وکاری سیاسی وپڕۆژەی سیاسی لەڕێگەی پەرلەمان وحکومەتەوە دەکرێت،بۆیە دەبینین لەو ووڵاتانەی پرۆسەی سیاسەتکردن تیایدا تەندروستە ودیموکراسی لەسەرحاڵە سەرۆک حزبەکان وکاراکتەرە بڕیار بەدەستەکان سەرۆکی کوتلەی پەرلەمانین ولەناو حکومەت وپەرلەماندا بوونیان هەیە”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

حزبەکانی کوردستان کاری پەرلەمانی بە(نۆرە گاگەل)و ئامرازی پاداشت دانەوە تێگەیشتوون!؟

لەدونیادا پیادە(مومارەسە)ی سیاسەت وکاری سیاسی وپڕۆژەی سیاسی لەڕێگەی پەرلەمان وحکومەتەوە دەکرێت،بۆیە دەبینین لەو ووڵاتانەی پرۆسەی سیاسەتکردن تیایدا تەندروستە ودیموکراسی لەسەرحاڵە سەرۆک حزبەکان وکاراکتەرە بڕیار بەدەستەکان سەرۆکی کوتلەی پەرلەمانین ولەناو حکومەت وپەرلەماندا بوونیان هەیە.

لەلایەکی تر کاری پەرلەمانی هەم ئەزموونە وهەم توانا،ئەزموون زۆر گرنگە بەچەند سالێک پەرلەمانتار لەئاستی ناوخۆ و دەرەوە ومیدیا و فەرمانگەو دامەزراوەکان دەناسرێت یان چاوی دەکرێتەوە تۆ بێیت لایبەریت ،هەروەها تواناو لێهاتنە لەووتاربێژی وهێزی سەلماندن وپشوودرێژی وئازایەتی وکاریگەری لەسەرڕای گشتی.

لەم ماوەی لەپەرلەمانی کوردستانم سێ پەرلەمانتارم بینی ،بەزەییم بەوانەی لای خۆماندا دەهاتەوە:

١/پەرلەمانتارێکی (بەلجیکا)ووتی(50) ساڵە ئەندام پەرلەمانم ،خول هەبوە سەرۆک وەزیران یان وەزیر یان سەرۆک پەرلەمان یاخود پەرلەمانتار بووم.

٢/سەرۆکی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەخولی پێشوو هاتە پەرلەمانی کوردستان وووتی (39)ساڵە ئەندام پەرلەمانم.

٣/کە چووینە پەرلەمانی ئیتالیا سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئیتالیا ووتی (32)ساڵە ئەندام پەرلەمانم.

کەواتە نابێ ئەم پێگە گرنگە بکرێتە خەڵات وشاباش بۆ ڕاکێشانی بنەماڵە وعێل وعەشرەت یاخود ئامرازی پاداشت دانەوەی کادیرە حزبیەکان بیت،ئەگەر وامان نەکرد پەرلەمان دەبێتە ئەو مەخسەرەیەی وەک ئێستای پەرلەمانی کوردستان کەکەس ئێرەیی پێنابات،بەپێچەوانەوە حزبی زیندوو ئەوانەن بەتەکلیف وفەرمان ئەوانەی کە لە کایەی حکومەت وپەرلەماندا سەرکەوتووبوون دایان دەنێنەوە.

تێبینی:بەکارهێنانی دەستەواژەی نۆرە گاگەل بۆبەکەم سەیر کردنی ئەو پیشەیە نیە،کەبەشانازیەوە خۆم وەک کوڕە هەژارو جوتیارێک شوانیم کردووە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی

پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button