هێرشی مووشەکەی کرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد

لڤین:

میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە کە، بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین، بە نۆ موشەک لە جۆری کاتیۆشا هێرشی کراوەتەسەر.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەو بنکەیە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە و لە ئێستادا، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بنکەکە لێدەدرێت و فڕۆکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بە چڕی بەسەر ئاسمانی بنکەکەدا دەسوڕێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button