ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و بەرپرسانی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا کرا

لڤین:

وەزارەتى پێشمەرگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا  ئه‌مڕۆ ( دووشەمە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ )،ڕایگەیاندووە” نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزە چەکدارەکانی هەرێم له‌ دیوانی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه‌ کە پێکهاتبوون لە جێگرانی سەرۆکی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە و سەرۆکی دەستەی ئەڕکانی وەزارەت و ئەمینداری گشتی وەزارەت و فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ و فەرماندەی هێزەکانی ٨٠ و بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە”.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە” له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئێستای پێشمه‌رگه‌، مەترسیەکانی تيرۆرستانى داعش باسیان لێوەکرا، هەروەها تاوتوێی هه‌وڵه‌كانى ڕێكخستنه‌وه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ی هێزەکانی پێشمەرگە و ئەو کۆسپ و تەگەرانەی بەردەم ئەم هەوڵە کرا”.

هەروەها تێیدا هاتووە”هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوهەنگاوانە کرا کە بەمەبەستی چاکسازی نراون لەوەزارەتی پێشمەرگە لەچوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوکاری و هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان”.

هەروەها هاتووە” تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، باسی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراقی و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش کرا، بەتایبەتی دروستکردنی هێزی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی، کە دروست بووە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لەو ناوچانەی مادەی ١٤٠دەیان گرێتەوە”’.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”بڕیار درا بە دابین کردنی پێويستييه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ بەرەکانی پێشه‌وه‌، بۆ باشتر و خێراتر بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشیکی چەکداری، کە بکرێتە سەر ئەو سەنگەرانەی پێشمەرگە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button