دکتۆر بەرهەم ساڵح لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆبوویەوە

لڤین:

لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەی یەکەمی حزبە کوردستانیەکان،ئەمڕۆ دووشەممە، دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، سەردانی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی ( هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ) ی کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا دواین پێشهاتوو گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراون.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاماژەیان بە گرنگی رۆڵی دکتۆر بەرهەم کردووە لەسەر یەکخستنی ڕیزەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور كە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت، باس لە ڕۆلێ سەرۆککۆمار کراوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران کە هەڵبژاردنی داهاتوو هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هاوسەرۆکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح ئاماژە بە گرنگی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆككۆمار کراوە بۆ كاركردن بۆ ئەو ڕۆڵەی کە تیادایە، لەو ڕووەشەوە جەختیان لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاو کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت، باسیان لە بەستنی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بە هەنگاوێکی گرنگیان لە قەڵەمدا بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە بەغدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button