عێراق یاداشتێكی ناڕەزایەتی دەدات بە توركیا

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە” نزار خێروڵڵا بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، عێراق بە فەرمی یاداشتێكی ناڕەزایەتی داوە بە  كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی توركیای لە بەغداد، سەبارەت بە سەردانی خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا بۆ ناو خاكی عێراق”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کردووە” ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری توركیا بەبێ هەماهەنگی‌و وەگرتنی رەزامەندی عێراق بووە‌و سەردانێكی نایاسایی بووە”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی لێدوانی وەزیری بەرگری توركیا كردووە سەبارەت بەوەی توركیا بەنیازە بنكەی سەربازی نوێ لەناو خاكی عێراق (هەرێمی كوردستان)دا دروست بكات”.

جێگەی ئاماژە پێدانە”خلوسی ئاكار چەند رۆژی رابردوو بە فڕۆكەیەك هاتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان‌و سەردانی هێزەكانی سوپای توركیای كرد كە لە شەڕدان دژی پارتی كرێكارانی كوردستان”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button