نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

لڤین:

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ( لڤین ) کەوتووە، وابڕیارە سبەینێ‌ ( سێ شەمە ٤ی ئایار ) نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم، سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆببێتەوە.

هەر بەپێی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی پێشوختەی پەڕلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەمرۆش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری جەعفەر مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی باپیر،سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری كوردستان و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی پێشوەختەیانكرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button