وەزارەتی پەروەردە کۆتا رۆژی خوێندنی ئەمساڵی دیاریکرد

لڤین:
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم 22ی مانگی داهاتوو كۆتایی ساڵی خوێندن دەبێت و تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكەن.
لە نوسراوێکدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە و واژۆی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی بەسەرەوەیە، تیایدا تیایدا دەڵێت: قۆناغی ( 1 تا 3 )ی بنەڕەتی بەردەوام دەبن لە خوێندنی ناو پۆل و دەبێت هەرچوار نمرەی هەڵسەنگانیان هەبێت بە رەچاو كردنی ئەوەی چوارەم هەڵسەنگاندن لە كاتی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دابنرێت كە لە 22/6/2021 ئەنجام دەدرێت.
لە نوسراوەکەدا بریکاری وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، پۆلەكانی 4 تا 11 بەردەوام دەبن لەناو پۆل و تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵیان لە 22/6/2021 ئەنجامدەدەرێت.