ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون

لڤین:
هێزە ئەمنیەکانی ئێران 28 هاوڵاتی کوردیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی وبەشداریکردن لە بۆنەکانی نەورۆزدا.
لە بڵاوکراوەیەکی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هاتووە،” بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراودا له‌مانگی رابردوو لانیكه‌م 28 هاووڵاتی كورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستگیر كراون.“
رێكخراوه‌كه رایگەیاند،” 22 كه‌س بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ پارته کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و هاووڵاتییەکیش بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و 5 کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستگیركراون”.
ئاماژەی بەوەش کرد،”ده‌ستگیر كراوه‌كان زیاتر له‌پارێزگاكانی ئورمیه بووه كه13 هاووڵاتی كورد له‌و پارێزگایه‌دابووه”.
هه‌روه‌ها 12 كه‌سی دیكه له‌پارێزگای ئورمیه بووه و 3 ى دیكه‌ش له‌پارێزگای ئیلام ده‌ستگیر كراوه.
له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت: 3 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ستگیر كراون ته‌مه‌نیان 18 ساڵ بووه و 3 ئافره‌تیش له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هه‌مان تۆمه‌تی ئاماژه پێدراو ده‌ستگیر كراون.