بەهۆی لێبڕینی موچەوە سکاڵا لەسەر حکومەت تۆمار دەکرێت

ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەر لە پارێزگاى سلێمانى دژى لێبڕینى موچە و بۆ گەڕاندنەوەى موچە پاشەکەوت کراوەکان سکاڵاى یاساییان دژى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکرد.

لە راگەیەندراوى گروپەکەدا دەڵێن: دەبێت حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆتایى بە لێبڕینى موچە بهێنێت و شایستە داراییەکانى مامۆستایان و فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە و داواى گەڕاندنەوەى موچە پاشەکەوتکراوەکان دەکەن.

گروپەکە لەدواى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییە لە دادگاى سلێمانى سکاڵاى یاساییان دژى حکومەتى هەرێم تۆمار کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button