لە ڕۆژی کرێکاران لە ئەڵمانیا دەیان پۆلیس برینداربوون

لڤین:
لە ئەڵمانیا بەهۆی دروست بوونی پشێوی ڕێڕەوی جەژنی کرێکاران گۆڕا بۆ ئاژاوە گێڕی وبە پێێ ووتەی پۆلیسی ئەڵمانیا 50 ئەفسەر بریندار بوون و250 کەس گیراون.
زیاترلە 20 ڕێوڕەسمی جیاواز بە بۆنەی جەژنی کرێکارانەوە لە ئەڵمانیا بەڕێوە چوو نزیکی 8هەزار کەس لە ناوچەی نیوکۆلین کریوزبێرگەوە کە زۆر جار لە دەیان ساڵی ڕابردوودا پێکدادان وپشێوی تیادا روویداوە، ڕێڕەوی مەراسیمەکەیان گۆڕی و دەستیان کرد بە توندو تیژی .
خۆپیشاندەران بوتڵ و بەردیان گرتۆتە ئەفسەرەکان و سەتڵی زبڵ و تەختەی داریان لە شەقامەکاندا سووتاندوە.
ستیڤان کلیم جێگری سەرۆکی نەقابەی ئاسایشی بەرلین ڕایگەیاند “تائێستا ئاماری کۆتاییمان نیە ، بەڵام بۆ زیاتر لە 50 هاوپیشەمان بریندار و زیاتر لە 250 کەس گیراون، بەڕوونی دیارە ئەم بابەتە زۆر دوورە لە سیاسەتەوە “.
لە ئێستادا ئەڵمانیا لە کەرەنتیندایە بەهۆی بەرزی ڕێژەی توش بوون بە کۆرۆنا، بەڵام ڕەچاوی بۆنە سیاسی و دینیەکان دەکان وکەرەنتین نایانگرێتەوە.