کۆبوونەوەی باڵای ئەمنی بەسەرپەرشتی کازمی و بە بەشداری نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

لڤین:

بۆ تاوتوێكردنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌،کۆبونەوەیەکی فراوانی سەبازی و ئەمنی کە لەلایەن مستەفا کازمیەوە سەرپەرشتی کرا بە ئامادەبونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی لە حکومەتی فیدراڵ، و بە بەشداری نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.

درەنگانێکی شەوی( ۲/۳ـ٥ـ۲٠۲۱ )فەریق جەبار یاوەر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، لەبارەی کۆبونەوەکەوە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، نوسیویەتی” پێش چەند کاژێرێک لە بەغدادی پایتەخت لەگەل فەریق جەمال سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوین لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەبازی و ئەمنی کە لەلایەن بەرێز مستەفا کازمیەوە سەرپەرشتی کرا بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی لە حکومەتی فیدراڵی”.

لە بەشێکی تری نوسراوەکەی، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگهدا، ئاماژە بەوەدراوە کە” کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو هەرشە جدییانەی تیرۆرستانی داعش کە لە ماوەی ڕابووردو بەهۆی بۆشایی ئەمنی و سەربازیەوە دروستیان کردبوو و بوە هۆی شەهید بوونی چەند پێشمەرگەی لیوای ۱٠ی وەزارەتی پێشمەرگە و سەربازانی وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی فیدراڵ بۆیە بڕیاردرا بە زیاتر چالاککردنی هەماهەنگی و کارە هاوبەشەکانی لیژنە هاوبەش و تیمە هاوبەشەکانی نێوان سوپاو و هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەرە هاوبەشەکانی نێوانمان و پرکردنەوە بۆشاییەکان و ئاڵووێر کردنی زانیاریە هەواڵگریەکان تا ڕێگربین لە دووبارە بوونەوەی کاری لەوجۆرە و زیاتر پتەو کردنی پشتێنە ئەمنیەکان و زیاد کردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button