سێ كەس بە بڕێکی زۆر دۆلاری ساختەوە دەستگیركران

لڤین:

یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵازدێ،لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە”هێزەكانمان لە بنكەی ئاسایشی ژاراوە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر، سێ گومانلێكراویان دەستگیركرد، كە بڕی ( ١٣٠٠ ) دۆلاری ئەمریكی گوماناویان پێبووە”.

لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان، لەلایەن دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر-ەوە بەپێی ماددە (٢٨١) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button