پارێزگاری موسەنا پاداشتی بۆ زانیاریدان لە هەڵاتوانی زیندانی هیلال ڕاگەیان

لڤین:

ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هەڵاتنی ( ٢١ ) زیندانیکراویان ڕاگەیاند کە لە گرتوخانەی بنکەی پۆلیس لە شارۆچکەی هیلال لە پارێزگای موسەنا، لەسەر تاوانەکانی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرابوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە “دەسەڵاتداران، توانیویانە ١٠ کەس لە هەڵهاتوان دەستگیربکەنەوە”.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی داوە تا ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر لە بەرامبەر ئەوانەی کەمتەرخەمن لەم ڕووداوەدا و دواتریش بدرێنە دادگا.”

هەروەها هاتووە” پارێزگاری موسەنا “پاداشتێکی دارایی” داناوە بۆ هەر کەسێک ئەو زانیاری لەسەر ئەو هەڵاتووانە بدات و هێزەکانی پۆلیسیش داوای یارمەتی و کۆمەکیان لە عەشرەتەکانی ناوچەکە کردووە تا یارمەتییان بدەن لە دۆزینەوەیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button