هاووڵاتیەک لەپاش وەرگرتنی ڤاکسین تووشی شەلەل دەبێت

لڤین:

لە هەواڵێکدا کە لە سایتی وێستگە نیوز بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە،”هاوڵاتییەک لە سلێمانی لە پاش وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسین تووشی شەلەل بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی لە ژێر چاودێریدایە”.

لە بەشێکی هەواڵەکەدا هاتووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەو هاوڵاتییە، کە بە سایتەکەدراوە”ھاوڵاتییەکە ناوی (خ.ئ.ف) و دانیشتوی پارێزگای سلێمانییە و رۆژی ( 20٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ )، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی لە جۆری ئەسترازینیکا لە بنکەی تەندروستی کارێزە وشک وەرگرتووە”.

ئاماژە بەوەیشدراوە “ئەو هاوڵاتییە بەھۆی بەکارھێنانی ڤاکسینەکەوە توشی شەلەل بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی  شاری سلێمانی، لەژێر چاودێریدایە و دۆخێ تەندروستی ناجێگیرە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button