بە مووشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا

لڤین:

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ڕێگه‌ی دوو مووشه‌كی كاتیۆشاوه‌ هێرش کرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ر شوێنێكی نزیك له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشەوە ئاشکرا نەکراوە، بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێده‌دات لە ئێستادا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button