کوشتنی رۆحی ئۆپۆزسیون لە ھەرێم

شۆرشی نوێ و خەباتی نەتەوەکەمان لە پای بەدیھێنانی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان و چەسپاندنی سیستمێکی دیمکراسی بوو بێگومان دیمکراسیەت و ئازادی بەبێ بوونی ئۆپزسیۆنێکی تەندروست نایەتە ئاراوە.
ئۆپۆزسیۆن چاودێرە بەسەر دام و دەزگای حکومەت و کەم و کۆریەکان دەخاتە روو و پلانی بەدیلی ھەیە بۆ بەرێوەبردنی وڵات لە کاتی ھەتنە سەر حوکم و گرتنە دەستی دەسەڵات.
ئۆپۆزسیۆن کار بۆ ھاتنە سەر حوکم دەکات نەک بۆ بوون بە بەشێک لە سیستێمی حوکمران.
لەوڵاتی ئێمەدا ئۆپۆزسیۆن پاشکۆی حزبە فەرمانرەواکانە و بەو ھۆیەشەور زمانی رەخنەی ڵاڵ دەبێت و توانای چاودێری کردنی نامێنێ بێگومان ھەمیشە حزبە فەرمانرەواکان رێگری دەکەن و ھەوڵی شکستپێھێنانی ئۆپۆزسیون ئەدەن لە ھاتنە سەر حوکم و دانیشتن لەسەر کورسی دەسەڵات و ئەم رێگریگرتنە لە لای ئێمە بە دوو شێوازە:
١-دروست کردنی ھاوپەیمانی لەگەڵ ئۆپۆزسیون و
٢-کرینی کادرە چالاک و بەناو ناوبانگەکانیان
لەم کارەشدا حزبەکانی فەرمانرەوای ناو حکومەتی ھەرێم سەرکەوتووبون و بەمەش رۆحی ئۆپۆزسیون بونیان لە ھەرێم کۆتایی پێھێنا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button