وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی مەتینای کرد

لڤین:
وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ هاتە هەرێمی کوردستان و سەربازگەیەکی هێزەکانیانی لە هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە و رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانیان بە سەرکەوتووی بەردەوام دەبێت.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ یەسار گولەر، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا و ئومێد دوندار فەرماندەی هێزی ئاسمانی بنکەیەکی سەربازیی وڵاتەکەیان لە سنوری مەتینای خاکی هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە.
میدیاکانی سەر بە حکومەتی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە لە وتارێکدا کە بۆ سەربازەکانیداوە وتویەتی: ئێوە لێرە ئەرکێکی گرنگ ئەنجام دەدەن و ئۆپەراسیۆنی پەنجە نروسک بە سەرکەوتوی بەردەوام دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە 44 گەریلا شەهدبوون و توانیویشیانە سەر بەسەر هەمو ئەشکەوتەکانی ناوچەکەدا بگرن، وتوشیەتی ئەوان تەنها لە دژی پەکەکە شەردەکەن و کێشەیان لەگەڵ هاوڵاتیانی ناوچەکە نییە.