داھاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی نیسان ئاشکرادەکرێت

لڤین:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند مانگی نیسانی ٨٨ ملیۆن و ٣٨٩ ھەزار و ٣١٩ بەرمیل بووە، داهاتەکەشی زیاتر لە پێنج ملیار و نیو بووە.
بە پێی داتاکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ تێکڕای ھەناردەی نەوت بۆ مانگی نیسان ٨٨ ملیۆن و ٣٨٩ ھەزار و ٣١٩ بەرمیل بووە کۆی داھاتەکەشی پێنج ملیار و ٥٢٥ ملیۆن و ٣٣٠ ھەزار دۆلار بووە .
سۆمۆ سەبارەت بە تێکڕای ھەناردەی نەوتی خاو دەڵێت، ٨٥ ملیۆن و ٥٣٤ ھەزار و ٩١٦ بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و خواری عێراقەوە بووە و بڕی ٢ ملیۆن و ٨٦٣ ھەزار و ٤٠٣ بەرمیل لە کەرکوکەوە و لە ڕێگای بەندەری جیھانەوە ھەناردەکراوە.
ئامارەکان ھیچ ئاماژەیەکی بە نەوتی ھەرێمی کوردستان نەداوە کە لە ڕێگای عێراقەوە ھەناردە کرابێت بۆ مانگی نیسان.