مەترسیدارترین گروپه مافیاییەکانی جیهان

لڤین: 

گروپەکانی مافیا لە هەموو جیهان بڵاوبونەتەوە و مەترسیدارترین کار ئەنجام دەدەن، لەوانە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، زۆر چیرۆکی جیاوازمان بیستووە دەربارەی مافیاکان.

هەرچەندە زیادکردنی دەسەڵاتی حکومەتەکان بووەتە هۆی کەمبونەوەی ژمارەی گروپەکانی مافیا، بەڵام تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر بەردەوامن لەچالاکییەکانیان لەهەموو گۆشەکانی دنیادا.

 

بەناوبانگترین گروپەکانی مافیا لە جیهان:

  • زیندانیکردنی پۆلسمۆر

سێ گروپی توندوتیژی جیاواز لەو زیندانەدایە کە بە گروپەکانی (26 و 27 و 28) ناسراون، تەنها کارەکانیان لە ناو زینداندا دەکەن و هەریەکە لە ژمارەکان کاری تایبەت بەخۆی هەیە، گروپی 26 کاری سەرەکیان دزییە، گروپی 27کاریان پاراستنی زیندانەکەیە لە پاسەوانەکان رێگری دەکەن لە پاسەوانەکان بچنە ناو ئەو بەشەی زیندانەکەوە، گروپی 28 شەڕکەرن، کاتێک پیاوێک دەچێتە پاڵیان، دوو رێگای هەیە یان ئەوەی ببێتە ئەندامی دەستەی زێڕین کە جەنگاوەر و شەڕکەرە و پێوسیتە لە شەڕدا براوە بێت یان ئەندامی باندی زیوین کە لەلایەن گروپی زێڕینەوە دەستدرێژی سێکسیی دەکرێتەسەر.

سەرۆکی گروپەکە ناوی جۆن مۆنگێرێل -ە، هەرکەسێک بچێتە ناو باندی زیوەوە، یەکەمجار دەبێت لەگەڵ ئەودا سێکس بکات، ئەو لە تەمەنی 14 ساڵیدا لە شاری پولسمۆر زیندانی کرا، ئەو گروپانە لەدەرەوەی زیندان هیچ توانایان نییە ئەندامانی گروپەکە بۆ مانەوەیان لە زینداندا بەردەوام تاوانی نوێ ئەنجام دەدەن.

 

  • سونی ئۆون

گروپێکی مافیایی چینییە لە سەدەی 17دا دەستی بەکارکرد لە بنەڕەتدا بۆ بەزاندنی ئیمپراتۆریەتی (مینگ) دروست بوو، لە کۆتاییدا شکستیان هێنا لە گەیشتن بە ئامانجەکەیان، بەڵام پەیوەندی نزیک لەنێوان ئەندامەکانیدا مایەوە.

ئەمڕۆ بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە زیاتر لە 57 گروپی تریان هەیە، گەورەترین کەسی ئەو گروپە سون یی ئۆن-ە، مەزەندە دەکرێت لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 60 هەزار ئەندامیان هەبێت.

بۆ بوون بە ئەندام لەو گروپەدا هەر کەسێک دەبێت 36 سوێند بخوات یەکێک لە سوێندەکان “ئەگەر من دوای ئەنجامدانی تاوانێک دەستگیر کرام، سزاکەم قبوڵ بکەم و هەوڵ نەدەم برا سوێندخواردوەکانم تێوەبگلێنم” هەرکەس پێچەوانەی ئەوە بکات بە کارەبا دەکوژرێت.


سوێندێکی دیکەی ئەو گروپە ئەوەیە “هەرگیز پارە و کەلوپەلی برا سوێندخواردووەکانی دیکەم نادزم”  سزای شکاندنی ئەو سوێندە کوژران و کردنیەتی بە هەزاران پارچەوە بە شمشێر.

ئەم گروپە وەک گروپەکانی دیکە پارە پەیدا دەکات، لە رێگەی بەڕێوەبردنی لەشفرۆشی، ساختەکاری، قۆڵبڕی و بازرگانی نا شەرعی، بازرگانی کردن بە مرۆڤ و مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.

گروپەکە لەگەڵ کارتێلی سینەلۆا لە مەکسیکۆ مامەڵەی کردووە و ئێستا دەستگەیشتنی بە و کەرەستە خاوانە هەیە کە لەلایەن کارتێڵەوە وەک ماددەی خاوی هۆشبەر بەکاردەهێندرێن.

بە هۆی یاسای توندی هۆنگ کۆنگ بۆ چەک گروپەکە هێرشەکانی بە چەقۆ و بڕەر ئەنجام دەدات، هێرشەکانی ئەو گروپە بە مەبەستی کوشتن ئەنجام نادرێت بۆ ئەوەی خۆی لە یاسا پارێزێت.

 

  • کۆمپانیای دی (D)

لە ساڵی 1976 دا لە شاری مۆمبای لەلایەن داود ئیبراهیم ەوە دامەزراوە باوکی کەسایەتیەکی مسوڵمان بووە، بەڵام ئیبراهیم و براکەی لە تەمەنی لاویدا چوونە ناو جیهانی تاوانکارانەوە و لە کۆتاییدا لەگەڵ هاوڕێکانیان گروپێکی مافیایان پێکهێنا.

ئیبراهیم بە تاوانی کوشتن داواکراوبوو خۆی رادەستی هێزە ئەمنیەکانی هیند نەکرد، لە کۆتایدا حکومەت ناچاری کرد وڵات بەجێبهێڵێت. لە ئەنجامدا لە دوبەی نیشتەجێ بوو لە دوو دەیەی دواتردا کۆمپانیاکەی فراوان کرد.

گەورەترین تاوانی ئەم گروپە تەقینەوەکانی 1993ی مۆمبای بوو کە 12 ئۆتۆمبیلی تەقاندەوە و تیایدا 257 کەس کوژران و 713 کەسیش بریندار بوون. ئامانجی کارەکەی تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئەو کەسانەی بوو کە هێزەکانی پۆلیس لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا لە ناوچەی زۆرینە موسڵمانی مۆمبای کوشتبوویانن.

ساڵی 2003 کاتێک یاریدەدەرێکی ئیبراهیم لەیانەیەکدا کوژرا، داوا لە ئیبراهیم کرا دوبەی بەجێبهێڵێت سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن دواتر رۆشتووە بۆ شاری کاراچی پاکستان، بەڵام ئەو وڵاتە رەتیدەکاتەوە.

گروپەکە کار لە قومار و ساختەکاری لە بواری عەقارات و ساختەکردنی چەکی بانکەکان ومامەڵەی چەک و دەرمان دەکات و زیاتر لە پێنج هەزار ئەندامی هەیە.

 

  • یاماگوچی گومی (یاکوزا)

گروپێکی ژاپۆنییە، گەورەترینی مێژووی گروپەکە یاگوچی گومییە، ئەم گروپە لە ساڵی 1915 لە شاری کۆبی ژاپۆن لەلایەن هارووکیچی یاماگوچییەوە دروستکرا.

لە هەموو چالاکییە نایاساییەکانی لەشفرۆشی، دەرمان و چەک، فێڵبازی، ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارەدا کاردەکەن تەنانەت بەڕێوەبەرایەتی کەشتییەکانی سۆمۆ لەو وڵاتەدا لە دەستی ئەم گروپەدایە رکابەری دیکەیان هەیە بەڵام رێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن.

لە ئاستی دونیادا ئەو گروپە مافیایە زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئەندامیان هەیە و تا ئێستا سێ سەرۆکیان بە خۆیانەوە بینیوە و رۆڵێکی گەورەیان هەیە لە وڵاتەکەدا.

  • مافیای ئەلبانی

مافیای ئەلبانی بەهۆی زمانە بێ هاوتاکەیانەوە بە نادیاری ماونەتەوە، بریکارە نێودەوڵەتییەکانیش لێکۆڵینەوە لە چالاکییە نایاساییەکانی ئەو گروپانە دەکەن، ئەم گروپانە لەپەنجاکانی سەدەی رابردوودا چالاکیەکانیان ئاشکرابوون، کاتێک ژمارەیەکی زۆر لەئەلبانیەکان کۆچیان کرد بۆ تورکیا و پارەیان لە قاچاخی هێرۆیین لە تورکیاوە بۆ ئەلبانیا پەیدا کرد.

ساڵی 1989 سیستەمی کۆمۆنیستی لە ئەلبانیا کۆتایی هات، لە ئاژاوەی دوای خۆیدا گروپە مافیاکان زۆر بەرفراوانبوون و هێزی گەورەیان بەدەستهێنا لەوەش زیاتر، لەو کاتەوەی زۆرێک لە کۆچبەرە ئەلبانییەکان ڕوویان لە وڵاتانی دیکەی جیهان کردووە، پێدەچێت ئەمڕۆ نزیکەی 15 مافیای جیاوازلە ئەلبانیا کار بکەن کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتەکەی کڕین و فرۆشتنی هێرۆین و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەشێوەیەکی سەرنج راکێش ئەم گروپانە جگە لە چالاکی نایاسایی و تاوانکاری لەسەر بنەمای سیاسی دەناسرێن و کاری بازرگانی چەکیش دەکەن.

لە ئەلبانیا هۆزەکان هەریەکە و گروپی مافیای خۆی هەیە و ئەندامیان لە هەموو جیهاندا هەیە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button