کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پابەندبوونی بە کاتی هەڵبژاردنەکانەوە دوپاتدەکاتەوە

لڤین:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پابەندبوونی بە کاتی هەڵبژاردنەکانەوە دوپاتکردەوە و رایگەیاند بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆشیاوی کاندیدەکان کە زیاتر لە 3500 کاندیدن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وتاری هەفرانەیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 حەتمییە، تەئکید دەکاتەوە کە بەردەوامە لەهەنگاوەکانی و ئامادەکارییەکانی بۆ قۆناغی دەنگدان دوای تەواوبوونی ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دەرکردنی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسێۆن بۆ ڕاگرتنی پرۆسەی تۆمارکردن تا تەواوبوونی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان .
ئاماژەی بەوەکرد ماوەی تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانێتی سیاسی و حیزب و کاندیدەکان لە 1 / 5 / 2021 ڕاگیراوە و بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆشیاوی کاندیدەکان کە زیاتر لە 3500 کاندیدن، بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان ( وەزارەتی ناوخۆ / بەڵگەی دادوەری، لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ لێبووردەیی و دادپەروەری، لیژنەی نەزاهە ، وەزارەتی پەروەردە ، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ).
کۆمیسیۆن وەک بەشێک لەئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی دەنگدان، لیژنەی ناوەندی بۆ دیاریکردنی دەستەی دەنگدان کە حاکم فەیاز حوسێن ی ئەنجومەنی کۆمسێۆن سەرۆکایەتی دەکات پێکهێناوە و کار لەسەر میکانیزمێکی ورد دەکات بۆ ئەوەی دیاریکردنی ستافی دەنگدان بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانەو سەربەخۆ بەڕێوەبچێت.