عەبدوڵای کوێخا موبارەک:
بۆ بوونمان بە پارتی تەنها داوای تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵمان کردووە

لڤین:
دوای پەیوەندیکردنی بە پارتییەوە عەبدوڵای کوێخا موبارەک رایگەیاند، هیچ پارە و پۆلە و پۆستێکی پێنەدراوە و و تەنها داوای کردووە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ تەواو بکرێت.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک، دوای پەیوەندیکردنی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەمال کەرکوکی رایگەیاند: ئێمە لە کاتی پایوەندیکردنمان بە پارتی دیموکراتەوە باسمان لە هیچ پلەو پۆستێک نەکردووە بەڵکاو داوامان کردووە پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ تەواو بکرێت.
ئەو لە وتارێکی نوسراودا کە بۆ میدیاکانی پارتی خوێندەوە رەتی کردەوە کە پەیوەندیکردنی بە پارتییەوە بۆ پلەو پۆست بووبێت، دەشڵێت ئەوان داوایانکردووە خزمەتی سنورەکەیان بکرێت و داوای ئەەوەشیان کردووە پارتی رێزیان بگرێت.
ئەو وتیشی ئەوان بە نوێنەرایەتی خزم و کەسوکارەکانیان لەوێن، جێگای سەرسوڕمانە بۆ بەشیک لە خەڵکی کە دوای دوای چەندین ساڵ لە رەخنەی توند پەیوەندی دەکەن بە پارتییەوە.
ئەو ئەندامەی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی: هۆکاری ئەوەی پارتی دیموکراتمان هەڵبژارد ئەوە بوو کە تا ئێستا ئەو حزبە ئێسکی نەشکاندووین.