ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بە فەرمی بڵاوکرایەوە

لڤین:

پارێزگاری سلێمانی ناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بڵاو کردەوە و تیایدا ئاشکرای کرد بەڕێوەبەرە گشتیەکانی شارەکە بونەتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی.

لە نوسراوێکدا کە واژۆی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەسەرەوەیە، تیایدا ئاماژە بە فەرمانی وەزاری و بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پێشوو.

بڕیارەکە ناوی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی و سەرۆکی ئەنجومەنکەشی تیادایە، کە توانا کەمالە و بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان ئەندامی ئەنجومەنەکەن.

نوسراوەکەی پارێزگار

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button