وەزیری پەروەردە: قەرەبوی خوێندنی فەوتاو دەکەینەوە

لڤین: 

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند  کێشەی خوێندن تەنها لە هەرێمی کوردستان نییە بەڵکو جیهانییە.

ئالان حەمە سەعید، دوای ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەرەی رۆژهەڵاتی سلێمانی کرد رایگەیاند: کێشەی خوێندنی ئەلیکترۆنی ئێستا بووەتە کێشەیەکی جیهانی، تەنها لە کوردستان نیە کە کێشەی نەکردنەوەی قوتابخانە هەیە.

ئەو وتیشی: بەپێی نوێترین راپۆرتی یونسێف و یونسکۆ زیاتر لە 100 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا توانای نوسین و خوێندنەوەیان گەیشتوەتە لاوازترین ئاست، زیاتر لە 174 ملیۆن و 240 هەزار و 920 قوتابی ئێستا لەناو 27 دەوڵەتدا دەرگای قوتابخانەکانیان بەرودا داخراوە بەشێوەیەکی تەواوەتی.

وەزیری پەروەردە باسی لەوەشکرد”بە چڕی لەگەڵ یونسێف کار لەسەر ئەوە دەکەین ستراتیژیەتێک دابڕێژرێت بۆ قەرەبوکردنەوە و بونیاتنانەوە، دەرگای ناوەندەکانی خوێندن هەرکاتێک داخرابێت لەسەر راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی داخراوەو هیچ کاتێک لە خۆمان دەرگاکانمان دانەخستوە یان نەکردومانەتەوە”.

ئەو وتیشی “بڕیاردان بۆ کردنەوەى قوتابخانەکان ئاسان نیە، چونکە ئەولەویەت لاى ئێمە پاراستنى قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانە و نامانەوێت وەک هیندستانمان لێبێت، بەڵام هیوادارین بتوانین بۆ دواى جەژن دەرگاى قوتابخانەکان بکەینەوە، هەموو کەس دەزانێت خوێندنى ناو پۆل باشترە لە خوێندنى ئۆنلاین”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button