دەوامی فەرمانگەیەکی کارەبای سلێمانی راگیرا

لڤین:
به‌هۆى زۆرى توشبوون به په‌تاى كۆرۆنا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ده‌وامى فەرمانگەی خزمەتگوزاری و فرۆشتن رادەگرێت.
بەڕیوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌په‌تای كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، لە مڕۆوە دەوامی تیادا رادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەکردووە له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه راده‌گیرێت.
هەر بۆیە داوای لە هاوڵاتیان کردووە بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه و تاپۆ و روخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى_كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن.