وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردن لە لایەنگرانی قاسم سلێمانی دەکات

لڤین:

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لێبوردن لە خەڵکی ئێران و لایەنگرانی قاسم سلێمانی دەکات لەسەر دزە کردنی ئەو ئەو تۆمارە دەنگیەی لەم دواییانەدا بڵاو بویەوە و هەرای نایەوە.

ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف نامەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنستاگرام بڵاو کردەوە و تیایدا باسی لەوە کردووە کە ئەو ڕوداوانەی لە هەفتەیەی ڕابردوودا ڕووی داوە بە هیچ شێوەیەک بە مەبەست نەبووە و هەرگیز نەیویستووە ئەوقسانە بڵاو بکرێنەوە.

وتیشی هەندێک لایەن ئەو تۆمارە دەنگیانەیان بە مەبەست و بۆ مەرامی سیاسی و جوڵاندنی هەستی کۆمەڵێک بەکاریان هێناوە.

زەریف داوای لێبوردنی لە ئێرانییەکان کرد و وتی زۆرێک لە نزیکەکان ئاگاداری خۆشەویستیو ڕێزی منن بۆ قاسم سلێمانی.

باسی لەوەشکردووە،”بە هیچ شێوەیەک لە گەورەیی و شوێن و پلەو پایەی سلێمانی کەم نابێتەوە و  ڕۆڵێکی زۆر بەهێزی هەبووە لە ناوچەکەو لە جیهاندا”. وتی” ئەگەر بمزانیایە ئەم دەنگە بڵاو دەبێتەوە ئەوا هەرگیز ئەو قسانەم نەدەکرد”.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Javad Zarif (@jzarif_ir)

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button