د. داهات حەوێزی

کام ڤاکسینە لە هەموو جۆرەکان باشترە؟

لڤین:

د. داهات حەوێزی، پسپۆڕی هەناو و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هێمن، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، سەبارەت بە باشترین جۆری ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، ڕایگەیاندووە”لە ڕاستیدا ئەو ڤاکسینانەی ئێستا لە کوردستان بەردەستن هەموویان بە فیلتەری زانستیی بەهێزدا تێپەڕیون و بەپێی پێوەرە زانستییەکان کاریگەر و سوودبەخشن بۆ پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە کۆرۆنا یان کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مرۆڤدا لە باری تووشبووندا”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:.

کام ڤاکسینە لە هەموو جۆرەکان باشترە؟
زۆر قسە و باس هەیە و زۆریش لێمان دەپرسن کە کامە ڤاکسین لە هەموویان کاریگەرترە و کامەیان لە هەموویان بێزیانترە؟
لە ڕاستیدا ئەو ڤاکسینانەی ئێستا لە کوردستان بەردەستن هەموویان بە فیلتەری زانستیی بەهێزدا تێپەڕیون و بەپێی پێوەرە زانستییەکان کاریگەر و سوودبەخشن بۆ پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە کۆرۆنا یان کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مرۆڤدا لە باری تووشبووندا.
ئەو دامەزراوە و کۆمپانیایانەش کە ڤاکسینەکانیان دروستکردووە پاشخانی زانستیی بەهێزیان هەیە و متمانەپێکراون، بە تایبەت ئەو سیانەی ئێستا لە کوردستان و عێراق هەن: سینۆفارم، ئەسترازینیکا و فایزەر.
هەریەک لەم سێ ڤاکسینە بە ڕێگەیەکی جیاواز دروستکراوە و بەشێوەیەکی تایبەت هانی کۆئەندامی بەرگری دەدات دژەتەن و شێوازی دیکەی بەرگری لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستبکات.
ئاساییە دوای وەرگرتنی هەرکام لە ڤاکسینەکان تووشی لەرز و تا و ئازار ببی و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر دەخایەنێت، لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە ئاساییە دەرمانی ئازارشکێن بەکاربهێنیت.
دەرکەوتنی ئەم نیشانانە مانای ئەوە نییە کۆرۆنات گرتووە و دەیگوێزیتەوە، نەخێر ئەمە تەنیا کاردانەوەی کۆئەندامی بەرگرییە و نابێتە مەترسی بۆ کەسانی دەوروبەرت.
لە هەندێک باری زۆر دەگمەندا (ڕێژەی یەک لە ٢٠٠ هەزار) لەوانەیە لێکەوتەی نەخوازراوی قورستر دەربکەوێت وەکوو مەیینی خوێن کە پێویست بە چارەسەر دەکات لە نەخۆشخانە.
ڤاکسینەکان بە دوو ژەم دەدرێن کە نێوانیان چەند هەفتەیەک بۆ چەند مانگێکە و پێویستە هەردوو ژەمەکە وەربگریت تاوەکوو باشترین ئاستی بەرگری پەیدا بکەیت.
ئاگاداربە لەگەڵ وەرگرتنی ڤاکسینەکە دەستبەجێ بەرگری پەیدا ناکەیت، بەڵکو سێ هەفتەی دەوێت تاوەکو هەندێک بەرگری پەیدا دەبێت و پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک دوای وەرگرتنی ژەمی دووەم ئینجا بەرزترین ئاستی بەرگری دەستپێدەکات، بۆیە ناکرێت لەگەڵ وەرگرتنی ژەمی یەکەم خەمساردی بنوێنیت لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی.
بە سەرنجدان لەم راستییانە پێتاندەڵێم: باشترین ڤاکسین ئەو ڤاکسینەیە کە ئاسانتر و زووتر دەستت دەکەوێ.
د. داهات حەوێزی
پسپۆڕی هەناو و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هێمن


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button