پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەى داعش

لڤین:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( شەممە ١ی ئایاری ٢٠٢١ )بە بوونەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش بۆسەر هیزی پێشمەرگە پەیامی حکومەتی هەرێمی، بڵاوکردەوە، و ڕایگەیاندووە ”لەشەوی ( ١ی ئایاری ٢٠٢١ )، تیرۆریستانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزى پێشمەرگەی کوردستان و لە بەرامبەردا هێزى قارەمانى پێشمه‌رگه‌ش به‌ توندی لێیان هاتنە‌ ده‌ست و تێکیان شکاندن، و لە ئەنجام دا چەند پێشمەرگەیەک شەهید و بریندار بوون”.

هەروەها لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە”ئەم رووداوە لە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر و ئێستاش چەندین جار حکومەتی عێراقی فیدڕاڵی ئاگادارکردۆتەوە کە ئه‌و شوێنەى ‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر کە کەوتووەتە نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، بۆشایی ئەمنیی تێدا هەیە و بۆتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی تیرۆرستانی داعش خۆیانی تێدا ڕێکبخەنەو و بەمەش مەترسیەکى جددى لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە هاوکارى و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە ئامانجی سەرەکی حکومەتی هەرێمە و هەمیشە ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە”.

 

لە کۆتایدا هاتووە”وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشى لە خۆمان و لە بنەماڵەى شەهیدان دەکەین و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button